حكومه‌تی عیراق یاسای تایبه‌ت به‌ده‌ستكه‌وتی نایاسایی له‌عیراق بڵاوده‌كاته‌وه و به‌گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی یاساكه‌ش ده‌بێت ته‌واوی به‌رپرسانی باڵای عیراق و هه‌رێم ئه‌ستۆپاكی دارایی خۆیان و خێزانه‌كانیان پێشكه‌شبكه‌ن.
به‌گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه یاساكه‌ی حكومه‌تی عیراق كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "سپی میدیا" كه‌وتوه، یاسای ده‌ستكه‌وتی نایاسایی كه له 20 ماده پێكدێت، ته‌واوی به‌رپرسانی باڵای عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌و پێویسته له‌سه‌ریان له‌ڕێگه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمێكه‌وه، ئه‌ستۆپاكی خۆیان و خێزانه‌كانیان پێشكه‌شی حكومه‌ت بكه‌ن.
هه‌روه‌ك به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه، دواتر لێكۆڵینه‌وه له‌سامان و داهاته‌كانیان ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ی بزانرێت به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی داهاته‌كانیان په‌یداكردوه یان نا.
هه‌ر به‌گوێره‌ی یاساكه، جگه له‌به‌رپرسانی عیراق، ناوه‌ڕۆكی یاسای ده‌ستكه‌وتی نایاسایی به‌سه‌ر هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم جێبه‌جێده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ته‌واوی وه‌زیرو به‌رپرسه حكومیه‌كانی دیكه‌و له ئه‌گه‌ری زانینی ئه‌وه‌ی كه به‌شێوه‌ی نایاسایی به‌رپرس ده‌وڵه‌مه‌ند بوه، ئه‌وه سزای یاسایی توند ده‌درێت كه له‌یاساكه‌دا دیاریكراوه.