وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی و سه‌رۆك ماكرۆنی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق دووپات كرده‌وه، هیوایشی خواست ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی له‌نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ‌دا ده‌ستیان پێكردوو.
لە سەردانەکەیدا بۆ هەرێم ژان ئێڤ لۆردیان، هیوای خواست گفتوگۆی نێوان بەغداو هەولێر ئه‌نجامێكی باشیان لێ بكه‌و‌ێته‌وه و ببنه هۆی ده‌ستپێكردنی دانوستانێكی جددی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند فه‌ڕه‌نسا هاوكار ده‌بێت و هه‌ردوولا هان ده‌دات بگه‌نه چاره‌سه‌ر.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12/2/2018، به‌ڕێز ژان ئیڤ لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا و شاندێكی یاوه‌ری كه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و باڵیۆزخانه‌ی فه‌ڕه‌نسا له به‌غدا و كونسڵخانه‌ی گشتیی فه‌ڕه‌نسا له هه‌ولێر پێكهاتبوو، له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه.له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و شاندێكی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده بوون، دوا پێشهاته‌كانی گفتوگۆی لیژنه ته‌كنیكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كه بۆ چه‌ند دۆسیایه‌ك دروست كراون، تاوتوێ كران و تیشك خرایه سه‌ر دوایین كار و هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و لیژنانه و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیران نێچیرڤان بارزانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی له به‌غدا و داڤۆس.
هه‌ردوولا هیوایان خواست ئه‌م كه‌ناڵه‌ی بۆ گفتوگۆ كراوه‌ته‌وه، به ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی بگات و ببێته هۆی ده‌ستپێكردنی دانوستانێكی سیاسی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
نێچیرڤان بارزانی وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، دووباره سوپاسی سه‌رۆك ماكرۆنی كرد كه دوای ئاڵۆزییه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری ڕابردوو بۆ یه‌كه‌مجار له پاریس پێشوازی له شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان كرد و ئه‌و ئابڵۆقه سیاسی و دیپلۆماسیه‌ی شكاند كه به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا سه‌پێنرابوو.