هه‌سه‌ده ئاماری ٢٨هەمین ڕۆژی شەڕی عەفرینی ئاشكرا كرد و دەڵێت "له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا حەوت ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و تانكی ده‌وڵه‌تی توركیایان تێكشكاندووە".
ئەمڕۆ شەممە ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات-هەدەسە ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە بەرەکانى شەڕى بەبەرەکانى (عەفرین، جندرێس، شه‌را، ڕاجۆ و شیێ) دەستنیشانکردووە کە سوپاى تورکیا بەهاوکارى بەرەى نوسرە لەو بەرانەوە بە چەکى قورس و تانک و فڕۆکە جەنگى هێرشیان کردووەتەسەر عەفرین و تادرەنگانێکى شەو بەردەوام بووە.
هەروەها دەڵێت، لەبەرەى عەفرینەوە، شاری عه‌زاز و گونده‌كانی جوقێ و ستێركیان كرده ئامانج و زیانێکى زۆر بەر ماڵى هاوڵاتیان کەوت.
لەبارەى به‌ره‌ی جندرێسەوە ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، شەوى ڕابردوو شه‌ڕڤانانی ئێمه له ده‌وروبه‌ری گونده‌كانی دێوا، چوار ئۆتۆمبێلی سوپای توركیایان به ته‌واوی تێك‌شكاند.
لەبارەى به‌ره‌ی شه‌را، وتویەتى، شه‌وی ڕابردوو فڕۆكه‌كانی سوپای توركیا بۆمبارانی گوندی بافلوونه‌یان كرد و ماڵی هاوڵاتیانی سیڤیلیان كرده ئامانج.
هەرچى لەبارەى به‌ره‌ی ڕاجۆشەوە دەڵێت، شه‌وی ڕابردوو هێزه‌كانمان چاودێریی جموجۆڵی ئۆتۆمبێله زرێپۆشه‌كانی سوپای تورکیایان كرد له گوندی كانیا باتمانێ و پاشان كردیانه ئامانج و له گوندی شادیا، كه‌مینێكیان له دژی سوپای توركیا دانا، له ئه‌نجامدا ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی و تانكێك به ته‌واوی تێك‌شكێنران و به ده‌یان سه‌رباز كوژران.
هەدەسە لەبارەى به‌ره‌ی شیێوە دەڵێت، هێزه‌كانیان شه‌وی ڕابردوو چاودێری جموجۆڵی سوپای توركیا و ئه‌لنووسره و داعشیان كرد له ده‌وروبه‌ریی گوندی جه‌قه‌لا و كه‌مینیان دانا، له ئه‌نجامدا ئۆتۆمبێلێكی سوپای توركیایان تێك‌شكاند و هه‌موو سه‌ربازەکانى نێو ئۆتۆمبێله‌كه كوژران.
ئەمڕۆ ٢٩هەمین ڕۆژى ئۆپراسیۆنى "چڵى زەیتون"ى تورکیایە بۆ سەر عەفرین و شەڕڤانانیش بەردەوامن لە بەرگریکردن.