حكومەت هەواڵێك لەبارەی موچەوە بڵاودەکاتەوە

حكومەتی عیراق ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە کە باج بخاتە سەر ئەو فەرمانبەرانەی مووچەکەیان لە ٧٥٠ هەزار دینار زیاترە.
  
ئەمنیدارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، لە روونكردنەوەیەكدا ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە كە باس لەوە دەكات حكومەت لە بەرنامەیدایە باج بخاتە سەر موچەی ئەو فەرمانبەرانەی كە موچەكەیان لە 750 هەزار دینار زیاترە.

لە روونكردنەوەكەدا هاتووە: بەهەموو شێوەیەك ئەو دەنگۆیانە رەتدەكەینەوە كە لەهەندێ كەناڵی راگەیاندن بڵاوكراونەتەوەو داواشیان لێدەكەین، بەر لە بڵاوكردنەوەی هەواڵی لەو جۆرە، زانیاری لە سەرچاوەی فەرمی وەربگرن و زانیارییەكانیش بە وردبینییەوە بڵاوبكەنەوە.

حکومەتی عێراق مانگانە مووچەی کارمەندانی خۆی بەبێ لێ هیچ بڕینێک دەدات و کەمترین مووچەی فەرمانبەری دەوڵەت لە ٤٠٠ هەزار دینار کەمتر نییە. 




AM:09:30:19/02/2018