دۆلار نزمترین نرخی تۆمار کرد

بەیانی ئەمڕۆ ١٩ ی شوبات لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆوە دی کە ماوەیەکی زۆرە هێندە نەشکاوە.

خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید نرخی دراوە بیانییەکان و دراوی ولآتە دراوسێکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٣ هەزار دینار، دوێنێ بە ١٢٣ هەزار و ٣٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٢ هەزارو ٥٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧١ هەزارو ٦٥٠ دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٣٢ هەزارو ٥٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢٦ هەزارو ٢٥٠ دینار.











٤




AM:09:41:19/02/2018