دۆلار نرخێكی نزمتری تۆماركرد

بەیانی ئەمڕۆ ٢٠ی شوبات لەكاتی كردنەوەی بازاڕی دراودا نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزینی بەخۆوە دی.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید نرخی دراوە بیانییەكان و دراوی وڵاتە دراوسێكانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٢ هەزارو ٦٥٠ دینار، دوێنێ بە ١٢٣ هەزار دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥١ هەزارو ٥٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧١ هەزار دینار.

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٣٣ هەزارو ٥٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢٦ هەزارو ٥٠٠ دینار.





AM:10:36:20/02/2018