كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عێراق ژمارەی لیستە بەشداربووەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ژمارەی لیستە بەشداربووەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیەندرا و بەشێك لە لیستە كوردیەكان بەم جۆرەن: پارتی ١٨٤، لیستی نەوەی نوێ ١٢٠، یەكێتی ١٦٢، نیشتمان ١٨٣، ، گۆڕان ١٤٢، كۆمەڵی ئیسلامی ١٠٤، یەكگرتوو ١٧٥.
هەروەها دیارترین لیستە عەرەبیەكان بەم جۆرەن: دەوڵەتی یاسا ژمارە ١٥٢، هاوپەیمانی عەرەبی لە كەركوك ١٢٨، هاوپەیمانی نیشتمانی ئەیاد عەلاوی ١٨٥، نەسر ١٥٨، حكمەی نیشتمانی ١١٨، بەرەی توركمانی كەركوك ١٢٣.
ئەوەش لە كاتێكدایە بڕیارە لە ١٢ی ئایاری ٢٠١٨ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە بچێت.