سەرۆك كۆماری توركیا ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گەمارۆ دەخەنە سەر شاری عەفرین لە ڕۆژئاوای كوردستان.
ئەمڕۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی پەرلەمان لە حزبی پارتی داد و گەشەپێدان ڕایگەیاند "لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا و بەشێوەیەكی خێرا گەمارۆ دەخەینە سەر شاری عەفرین".
وتیشی "ئەمریكا بە ئاشكرا چەك دەداتە ئەو هێزانەی دژی توركیان لەكاتێكدا زانیاری تەواومان داوەتە ئەمریكا كە لەبارەی یەپەگەوە".
هاوكات مەولود چاوشئۆغڵۆ وەزیری دەرەوی توركیا ڕایگەیاند، تا ئێستا سوپای سوریا نەچووەتە ناو عەفرینەوە لە ڕۆژئاوای كوردستان و وتیشی، هەتا ئێستا ڕوون نییە كە سوپای سوریا دەچێتە ناو عەفرینەوە یاخود نا.
لەلایەكی دیكەوە فەیسەل میقداد، جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند، دیمەشق دژی بوونی سوپای توركیا لە باكوری وڵاتەكە كاردەكات و چوونی سوپاكەشیان بۆ عەفرین لەدژی ئۆپراسیۆنەكەیەتی.
هاوكات دوێنێ هاوسەرۆكی كانتۆنی عەفرین لەبارەی هاتنی سوپای حكومەتی سوریا بۆ عەفرین ڕایگەیاند، گفتوگۆكانیان لەگەڵ سوریا لەو بارەیەوە بەردەوامە.
هەروەها دوێنێ وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند، ئەگەر سوپای سوریا بۆ پاراستی یەپەگە بچێتە عەفرین هیچ كەس نایانوەستێنێت.