نرخی مریشك لە بازاڕەكانی هەرێم كە ماوەیەكە هەرزان بووە ئەمڕۆ زیاتر دابەزی.
پەیامنێری "سپی" لە ناو بازاڕی شاری سلێمانی ڕایگەیاند "ئەمڕۆ نرخی مریشك بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزیوە و نرخی هەر كیلۆیەك مریشكی سپی لە بازاڕەكاندا بە 1300 دینار دەفرۆشرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد لە چەند ڕۆی ڕابردوودا نرخی یەك كیلۆ مریشك لە بازاڕەكاندا بووبوە 1500 دینار لەمڕۆدا زیاتر نرخەكەی هاتۆتە خوارەوە.
بەهۆی زۆری بەرهەم هێنانی مریشك و ڕێگریكردنی حكومەتی عێراق لە ناردنی مریشك و پەلەوەری دیكە لە هەرێمەوە بۆ بەغدا ماوەی نزیكەی دوو هەفتەیە نرخەكەی لە بازاڕدا بە تەواوی دابەزیوەبەجۆرێك كە هەندێك مریشك فرۆش دەڵێن "لە فرۆشنی مریشكدا تەنیا خێر لە كاری پاككردنی مریشكەكەدایە و هیچ سودێك لە نرخی مریشكەكە ناكەین".