نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی عەفرینەوە هاتە دەنگ

نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی هێرشكردنە سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای كوردستان، داوایەك ئاراستەی توركیا دەكات.

ستیڤان دووجاریك، وتەبێژی نەتەوە یەكگرتووەكان لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند "تا شەڕ لە عەفرین بەردەوام بێت، نەتەوە یەكگرتووەكان كەمتر دەتوانێ دەستی یارمەتی بۆ خەڵكی شارەكە درێژ بكات.

ستیڤان دووجاریك بە ناوی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە داوای لە توركیا كرد هێرش و شەڕ لە دژی عەفرین رابگرێت و كۆتایی بە لەشكركێشی بۆ سەر ئەو شارە بهێنێت.

ئەو داوایەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە كاتێك دایە، كە رۆژی سێشەممە 20/2/2018، لەسەر داوای یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی حكومەتی سووریا هێز هێزی خۆی ناردووەتەوە شارەكە.

 





AM:10:05:21/02/2018