دابەشكردنی ئاوی ماڵان ڕاگیرا

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی تەقینی ئاوی سەرچاوەی زەڵم لە شەوی ڕابردووە ئاوی سەرچاوەكە قوڕ و لیتەیەكی زۆری تێكەڵ بووە و بەهۆیەوە دابەشكردنی ئاو ڕاگیراوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی پارێزگای هەڵەبجە لە ئاگاداریەكدا، كە وێنەیەكی دەست "سپی میدیا" كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئاگاداری دانیشتوانی شاری هەڵەبجە دەكەین بەهۆی تەقینی ئاوی سەرچاوەی زەڵم كاتژمێر 1ی شەوی 20ی ئەم مانگەوە، ئاوی سەرچاوەكە قوڕ و لیتەیەكی زۆری تێكەڵ بووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە "بەهۆی لێڵ بوونەوە دابەشكرنی ئاو بەو گەڕەكانەی ئاوی ئەحمەدئاوایان پێدەدرێت، ڕاگیڕاوە هەتا لێڵی ئاوەكە نامێنێت".

ڕاشگەیاندووە، رەنگە چەند ڕۆژێك بخایەنێت و دوای ئەوەی دۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە دەست بەدابەشكردنی ئاو دەكرێتەوە.

پێشتریش ئەوە ڕاگەیەندرا كە دابەشكردنی ئاو لە هەردوو پڕۆژەی ١و٢ی ئاوی دوكان سلێمانی وەستا بە هۆی لێڵ بونی سەرچاوەی ئاوەكەی و بەو هۆیەشەوە سەرجەم گەڕەكەكانی شاری سلێمانی و قەزا و ناحیەكانی چەمچەماڵ و شۆڕش و تەكیە و بازیان و پیرەمەگرون و ئەڵلایی ئاویان نابێت تا ئاسایی بونەوەی ڕەنگی ئاو لەسەرچاوەكانی.




PM:08:57:21/02/2018