وەفدێکی باڵای ئێرانی بەنهێنی سەردانی هەرێم دەکات و لەگەڵ سەرکردەی حیزبەکان کۆدەبێتەوە.
وەفدێکی باڵای ئێران کە پێکهاتبوون لە دانای فەڕ باڵوێزی پێشووی ئێران لە عێراق و راوێژکاری خامەنەئی، مزگریان جێگری فەرماندەیی قەرارگای قودس و چەند بەرپرسێکی تر، هەفتەی پێشوو سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردو لەگەڵ هەریەک لە بەرپرسانی یەکێتی و هاوپەیمانی دیموکراتی و دادوەری و پارتی و حیزبەکانی تر کۆبوونەتەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، ئەو وەفدە سەردانی بەرهەم ساڵح یان کردووەو دواتر پێکەوە چوون سەردانی ماڵی تاڵەبانیان کردووەو لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و لاهور تاڵەبانی کۆبوونەتەوە، لەسەر بارودۆخی یەکێتی و یەکگرتنەوەی یەکێتی گفتوگۆکراوە، بەڵام ئەنجامێکی ئەوتۆی نەبووە.
هەرچەندە دەنگۆی ئەوە لە ئارادایە کە بەرهەم ساڵح لەگەڵ هێرۆ ئیبراهیم کۆبووبێتەوە، بەپێی زانیاریەکانی سپی بەرهەم ساڵح و هێرۆ ئئیبراهیم یەکتریان نەبینیووە، بەرهەم ساڵح بە ئامادەببوونی وەفدە باڵاکەی ئێران لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و لاهور شیخ جەنگی کۆبۆتەوە.
ئەو وەفدە ئێرانییە سەردانی چەند حیزبێکی ناوچەکانی سلێمانیان کردووەو دواتر سەردانی هەولێریان کردووەو لەگەڵ بەرپرسانی پارتی و هەندێک حیزبی تر کۆبوونەتەوە.
وەفدی ئێرانی نابەناو بەنهێنی سەردانی هەرێم دەکەن و لەگەڵ سەرکردەکەی حیزبەکان بەدوور لەچاوی کامێرا کۆدەبنەوە.