به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت كه وردبینی له لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستیپێكردوه و دوایین زانیاریش لەوبارەیەوە ئاشکرادەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی لە ئاگادارییەكدا، كە وێنەیەكی دەست "سپی میدیا" كه‌وتووه، ڕایگەیاندووە "لیژنەی بەغدا بۆ وردبینی مووچەی فەرمانبەران دیوانی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەولێریان تەواوكردوە و بۆ پارێزگای سلێمانی دێن".
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "پێویستە هەموو فەرمانگە و بەرێوەبەرایەتیەكان فەرمانبەرانیان ئاگادار بكەنەوە، كە لە سبەینێوە دەوامی فەرمی خۆیان بەتەواوی بكەن و لیستی ئامادەبووانیش رۆژانە كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی بەئەلكترۆنی بنێردرێت بۆ ئیمەیلی نووسینگەی بەڕێوەبەری گشتی و ئیمەیلی كارگێڕی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبا".
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، پێویستە فەرمانبەر سەرجەم ئەو زانیاری و لیستانەی داواكرابوو بەچاپكراوی و ئیمزاكراوی ئامادەبێت لای كارگێڕی بەڕێوەبەرایەتیەكان هەروەها لەسەر (سی دی)ش ئامادەبێت.