ئاوی بەنداوی دوکان ئەمساڵ ٣ مەتر و ٧٥ سم بەرزبۆتەوەو بەبەراورد بە پار ئەم کاتە تەنها ٤٥ سم نزمترە.
ئەندازیار محه‌مه‌د تاهیر جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی دوكان رایگه‌یاند لە لێدوانێک رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" رێژه‌ی باران بارینی ئه‌مساڵ له قه‌زای دوكان 380 ملم-هو به به‌راورد به ساڵی رابردوو 26 ملم زیاتره".
لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەڵێت"به‌هۆی باران بارینی چه‌ند رۆژی رابردوو ئاستی ئاوی ده‌ریاچه‌ی دوكان سێ مه‌تر و 75سم بهرزبوهتهوهو له 12-2-2018 وه تا ئه‌مڕۆ 675 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو خهزنكراوهو كۆی گشتی ئاستی ئاو له ده‌ریاچه‌ی دوكانیش به به‌راورد به ساڵی رابردوو له‌م كاته‌دا ته‌نها 45 سم نزمتره".
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی دوكان رایگه‌یاند راشیگه‌یاند: له یه‌ك چركه‌دا 547 مه‌تر سێجا ئاو ده‌رژێته ده‌ریاچه‌ی دوكانه‌وه، هاوكات له یه‌ك چركه‌شدا 67 مه‌ترسێجا ئاو بۆ خواردنه‌وه و كاره‌با بهردهرێتهوه.