بەوێنە..رۆژنامەنووسێکی دیاری پارتی ئاڵای تورکیا هەڵدەکات

رۆژنامەنووسی دیاری پارتی رێبوار کەریم وەلی لە واڵەکەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاڵایەکی تورکیای لەباکگرواندی وێنەکەی داناوە.

تا ئێستا نەزانراوە کە ئەو رۆژنامەنووسەی پارتی بۆ ئەو ئاڵایەی داناوە، ئایا لە خۆشەویستی سووپای تورکیادایە؟ لە کاتێکیدا لە پێشوودا کەم نین ئەو وتارانەی ئەو رۆژنامەنووسە کە دژی رۆژئاوا نوسیویەتی.

دانانی ئەو ئاڵایە لە کاتێکدایە کە ئیجماعێکی کوردی لەسەر عفرین هەیەو تا رادەیەکی بەرچاویش میدیای حیزبەکانی باشووری بە پارتیشەوە گرنگی بەعفرین دەدەن، لەناو پارتیشدا کەم نین ئەو دەنگانەی ئۆردوغان و حکومەتی ئێستای ئەکەپە بە هەرەشە دەزانن نەک لەسەر رۆژئاواو باکور، بەڵکو لەسەر باشووری کوردستانیش.




PM:07:22:27/02/2018