وته‌بێژى حكومه‌تى عیراق ئاماژه بۆ ئه‌وه دەکات کە دانوستانه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا بۆچاره‌سه‌ركردنى كێشه‌کانى نێوان هه‌ردوولا پێشكه‌وتنى باشی به‌خۆیه‌وه بینیوه و چاره‌سه‌ركردنیان نزیكه.
سه‌عد حه‌دیسی، وته‌بێژى حكوومه‌تى عێراق به ماڵپەڕی "باس‌نیوز"ى ڕاگه‌یاند "چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا قۆناخى باشی بڕیوه، كۆبوونه‌وه‌ى وه‌فدى هه‌رێم و به‌غدا له به‌رلین، داڤۆس و به‌غدا هۆكاربوونه بۆ ئه‌وه‌ى دانوستانه‌كان پێشكه‌وتنى باش به‌خۆیه‌وه ببینێت".
وتیشی "له‌باره‌ى چه‌ند پرسێكه‌وه كۆبوونه‌وه‌كانى وەفدی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئیجابی و زۆر باشبوونه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و كۆبوونه‌وه‌كانیش به‌رده‌وامیان ده‌بێت به‌و ئاڕاسته‌یه تا بگه‌ین به‌ڕێكه‌وتن، پێویسته چاره‌سه‌ربكرێن".
وته‌بێژى حكومه‌تى عیراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، چاره‌سه‌ری كێشه‌كان هونه‌ری و ئیدارین لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌ندیش بۆ ئه‌و پرسانه دیاریكراون تا به‌زووترین كات چارسه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه.
حه‌دیسی ڕاشیگه‌یاند، كه ڕێكکه‌وتن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نزیكه.