به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی نرخی ئه‌مپێری كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی له مانگی شوباتدا ئاشكراده‌كات كه له‌نێوان 9هه‌زار و 250 بۆ 10 هه‌زار و 500 دیناردایه و وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ش خشته‌ی پێدانی كاره‌بای مۆلیده‌كان بۆ مانگی 3 دیاری ده‌كات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كه وێنه‌یه‌كی بۆ "سپی میدیا" نێردراوه، سیروان محه‌مه‌د وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاندوه "به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی نرخ بۆ مانگی شوبات و دانانی به‌رنامه‌ی كاركردنی مۆلیده ئه‌هلیه‌كان بۆ مانگی ئازار لیژنه‌ی باڵای مۆلیده ئه‌هلیه‌كان كۆبوه‌وه، به‌پێی خشته‌ی به‌رنامه‌ی كارپێكردنی مۆلیده ئه‌هلیه‌كان بۆ مانگی ئازار، به‌یانیان له كاتژمێر 7 بۆ 8:30 و عه‌سران له 2:30 بۆ 1ی شه‌و بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌كرێت".
وتیشی "كاره‌بای به‌یانیان له رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه ده‌گوازرێته‌وه بۆ دوانیوه‌ڕوان، واته له كاتژمێر 1ی نیوه‌ڕۆوه كار به مۆلیده‌كان ده‌كرێت و كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی مۆلیده‌ی گونده‌كانی سنووری سلێمانی، رۆژانه له ( 7 )به‌یانی بۆ (12)ی نیوه‌رۆ كار ده‌كه‌ن".
ده‌رباره‌ی نرخی كاره‌بای مۆلیده بۆ مانگی شوبات، ده‌ڵێت: نرخی كاتژمێرێك ئه‌مپێری مۆلیده‌ی ئه‌هلی به 40 چل دیناره كه كاتژمێری كارپێكردنی مۆلیده‌كان له گه‌ڕه‌كه‌كاندا جیاوازه، به‌گشتی له‌نێوان 230 – 260 كاتژمێره، واته ئه‌گه‌ر مۆلیده‌یه‌ك 250 كاتژمێر كاری كردبێت ئه‌وا بڕی 10 هه‌زار دینار ده‌بێت بۆ ئه‌مپێرێك.
سه‌باره‌ت به نرخی كاره‌بای یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون سیتیه‌كان نرخی كیلۆواتێك به 203 دینار دیاریكرا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سیتیه‌كان وێستگه‌كانیان 11 كه‌یڤی بوو ئه‌وا 5 دینار و وێستگه‌كه‌ی 33 كه‌یڤی بوو 10 دیناری بۆ زیاد ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌و خاڵه دوپات كراوه‌ته‌وه پێویسته پاش كوژانه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی پێویسته 15 خوله‌ك زیاتر تێنه‌په‌رێت به‌سه‌ر دابینكردنی كاره‌بای مۆلیده بۆ هاوڵارتیان، به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رپێچییه، سه‌رپێچیكار رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه.