بریندارێکی تەقینەوەکەی هەولێر گیانی لەدەستدا

بەرپرسی پەیوەندییەکانی حزی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە ڕایگەیاند، بریندارێکی تەقینەوەکەی دوێنێی شاری هەولێر گیانی لەدەستداوە.

فوئاد خاکی، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، سەباح ڕەحمانی کە یەکێک بووە لە بریندارەکانی تەقینەوەکەی دوێنێی هەولێر، بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

لێدوانی ئەو بەرپرسەی حدکا لەکاتێکدایە کە دوێنێ ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەکەوە کەسێکی گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش برینداربووە.

ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ كاتژمێر ٤ی ئیواره‌ی دوێنێ له‌ سه‌نته‌ری قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر (بنه‌سڵاوه‌) ڕوویداوه‌ و بە وتەی ئاسایشی هەولێر، ته‌قینه‌وه‌كه‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی بۆمبی لكێندراو بووه‌ به‌ ئۆتۆمبێڵی به‌رپرسێكی ئۆپۆزسیۆنی ئیران.

هاوکات بەهۆی تەقینەوەکەوە، زیانی مادی بەر شوشەی پەنجەرە و دیکۆری ماڵەکانی دەوروبەری ڕووداوەکە گەیشتووە.




AM:10:18:02/03/2018