لەشەڕو پێكدادانەكانی نێوان شەڕڤانان و سوپای توركیاو گروپە چەكدارەكانی هاوپەیمانیدا لەناوچەی جندرێس و راجۆ-ی سەر بە عەفرین، 56 سەربازی توركیاو گروپە هاوپەیمانەكانی كوژران و برینداربون.
ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویکردەوە شەوی رابردو شەڕڤانان دوو چالاكیان لە گوندی بافلور-ی سەر بە ناحیەی جندرێس دژ بە سوپای توركیاو گروپە چەكدارەكان ئەنجامداوە ئەوەش پاش ئەوەی ئەو سوپایە هێرشی كردۆتە سەر ناوچەكە و لەئەنجامی ئەو دو چالاكییەدا 26 سەربازی توركیا و چەكداری گروپە لایەنگرەكانی كوژراون
لە گوندی بلێلكا-ی سەر بە ناوچەی راجۆ-ش شەوی رابردو سوپای توركیاو گروپە چەكدارەكان هێرشیان كردۆتە سەر گوندەكە بەڵام شەڕڤانان توانیویانە گەمارۆیان بدەن و لەو شەڕو پێكدادانانەی ناوچەكەشدا زیاتر لە 30 سەربازی سوپاو گروپە چەكدارەكان كوژراون و برینداربون
لەئێوارەی دوێنێوە تا ئیستاش ناوچەكانی جندرێس، شیێ راجۆ، ماباتاو شێرا لەلایەن تۆپخانەكانی سوپای توركیاوە بۆردومان دەكرێن
لە ئەنجامی تۆپبارانی گوندی کاخێرا-ی ناوچەی ماباتا، هاوڵاتیەك مەدەنی شەهید بو و 5 هاوڵاتی مەدەنی دیكەش بریندار بون