ڕێگای هەولێر - کەرکوک کرایەوە

کەمێک لەمەوبەر ڕێگای هەولێر - کەرکوک کرایەوە و لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کەمال کەرکوکی ڕایگەیاند "بە داخستنی ئەو ڕێگەیە ڕێگەمان لە داگیرکردنی هەولێر کرد".

کەمال کەرکووکی، فەرماندەی میحوەری رۆژئاوای کەرکووک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە پردێ رایگەیاند، هەموو رێگاکانی ژێر کۆنترۆڵی پێشمەرگە کراوەن و هاونیشتمانیان دەتوانن بە ئازادی هاتووچۆیان تێدا بکەن.


داخستنی رێگای نێوان هەولێر- كەركوك دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو هات، كە هێزە عێراقییەكان بەرەو كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان پێشڕەویانكردو هێزەكانی پێشمەرگە لەوناوچانە كشانەوە، داخستنی ئەو رێگایەش بە بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بوو.




PM:04:15:02/03/2018