قائیمقامی مەخمور دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی

وا بڕیارە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا قائیمقامی مەخمور و هەموو بەڕێوەبەری ناحیەکانی سەر بەو قەزایە بگەرێنەوە سەر کارەکانیان.

سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار بە سپی راگەیاند " پارتی لەگەڵ پارێزگاری موسڵ رێککەووتوون قائیمقامی مەخمور و بەڕێوەبەری ناحیەکانی ئەو قائیمقامیەتە دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان".

تا ئێستا روون نییە ئەو رێککەوتنە بەتەنها ناوچەی مەخمور دەگرێتەوە، یان ناوچە جێناکۆکەکانی تری موسڵ، هەروەها ئەو رێککەوتنە لەگەڵ بەغدادایە، یان بەتەنها لە سنوری پارێزگا موسڵدایە. 




AM:11:40:03/03/2018