په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان ئاشكرای ده‌كات له‌بانكی كوردستان ده‌ست به‌سه‌ر پاره‌ی پرۆژه‌ی ستراتیژی ده‌گیرێت و له‌پاره‌ی نه‌وت(پترۆ دۆلار) زیاتر له ١٨ مانگه بانکی کوردستان ده‌ستی به‌سه‌ر زیاتر له دوو ملیۆن دۆلاردا گرتووه .
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، په‌رله‌مانتاری هه‌رێمی كوردستان به‌ناونیشانی (بانکی کوردستان و فه‌زاحه‌تێکی دیکه) نوسینێكی له فه‌یسبوكه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌و نوسیویه‌تی: ده‌ستبه‌سه‌ر پاره‌ی پرۆژه‌یه‌کی ستراتیژیدا ده‌گرێت .
پەرلەمانتارەکەی گۆران ئاشكرای كردووه: له‌پاره‌ی نه‌وت(پترۆ دۆلار) زیاتر له ١٨ مانگه بانکی کوردستان ده‌ستی به‌سه‌ر زیاتر له دوو ملیۆن دۆلاردا گرتووه ، پێشتریش، چه‌ندین پرۆژه پاره‌ی بۆ ته‌رخانکراوه‌و چووته ئه‌ن بانکه‌و چاره‌نووسی نادیاره .
په‌رله‌مانتاره‌كه ده‌شڵێت: ئه‌م بانکه" ئه‌هلیه" خاوه‌نه‌که‌ی خزمی سه‌رۆکی حکومه‌ته ، بپرسن بۆ پاره‌ی پرۆژه ده‌چێته ئه‌م بانکه! ئه‌و هێزه له کوێ دێنێت.
عەلی حەمە ساڵح بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەم کێشەیە دۆسیه‌کەی رووبەرووی دادگا کردۆتەوەو دەڵێت " دڵنیام ڕۆژێک دێت دۆلار به دۆلار وه‌رده‌گیرێته‌وه".