ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه لیژنه‌ی وردبینی سه‌ر به حكومه‌تی فیدراڵی عێراق رایگه‌یاند "له ماوه‌ی 10 رۆژی داهاتوودا مووچه‌ی دوو وه‌زاره‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كرێت".
ڤیان جاف، به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانان له وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به میدیاكانی راگه‌یاندووه "ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی لیژنه‌ی وردبینی سه‌ر به حكومه‌تی عێراق ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه، له ماوه‌ی 10 رۆژی داهاتوودا مووچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و په‌روه‌رده خه‌رج ده‌كرێت".
هه‌روه‌ها ووتی "هه‌تا ئێستا نازانین شێوازی دابه‌شكردنی مووچه‌كه چۆنه كه حكومه‌تی عێراق په‌یڕه‌وی ده‌كات، به‌ڵام لیژنه‌ی وردبینی ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه كه پاره‌كه دیاریكراوه‌و به‌مزووانه مووچه‌كه دابه‌ش ده‌كرێت".
ڤیان جاف ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هیچ كێشه و گرفتێكی گه‌وره له لیستی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ته‌ندرووستیدا نییه، به‌ڵام هه‌ندیك سه‌رنجی كه‌م هه‌بووه‌و دوای خه‌رجكردنی مووچه‌كه ئه‌وانه‌یش چاره‌سه‌ر ده‌كرێن".
ڕۆژی سێشەممە حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له کۆنفرانسی هەواڵی هه‌فتانه‌یدا وتی "پێش نه‌ورۆز مووچه‌كه ده‌نێرین و فڕۆكه‌خانه‌كانیش به رووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ده‌كه‌ینه‌وه".
هاوکات هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند "هه‌فته‌ی رابردوو په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌نێوان نێچیرڤان بارزانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی ئه‌نجامدراوه‌و قسه‌كانیان له چوارچێوه‌ی ناردنی مووچه و كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان بووه".