زانکۆی کەرکوک پۆشینی جل و بەرگی نەتەوەیی قەدەغە کرد

بەپێی نووسراوێكی سەرۆكایەتیی زانكۆی كەركووك كە ئاڕاستەی سەرجەم بەشەكانی زانكۆ كراوە، بڕیار دراوە بە قەدەغەكردنی پۆشینی جلی نەتەوەیی و ئەنجامدانی مەراسیمی تایبەتی نەتەوەیی لە سەرجەم بەش و كۆلێژەكاندا.

لە نووسراوەكەدا كە وێنەیەكی دەست "سپی میدیا" کەوتوە  هاتووە "بۆ ڕێگرتن لە هەر پێشێلكارییەكی ئەمنی و لەسەر بڕیاری سەرۆكی زانكۆ بڕیار دراوە بە ڕێگرتن لە هاتنە ژوورەوەی خوێندكاران لەكاتی دەوامی فەرمیدا و هیچ مەراسیمێكی تایبەتی نەتەوەیی لە زانكۆ و كۆلێژەكانیدا ئەنجام نادرێت

بەپێی نووسراوەكە "بردنە ژوورەوەی ئامێری DJ بۆ ناو حەرەمی زانكۆ قەدەغەیە بە ڕەزامەندیی سەرۆكی زانكۆ نەبێت، بەرپرسی كافتریاش بەرپرسیارە لە بەرامبەر هەر مەراسیم و ئاهەنگێك كە لەناو كافتریادا ئەنجام بدرێت و بەكرێدانی ئامێری DJ لەلایەن خاوەنی كافتریاوە بە خوێندكاران قەدەغەیە





PM:04:38:08/03/2018