بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند "هه‌ركاتێك حكومه‌تی هه‌رێم و حکومەتی به‌غدا بگەنه ڕێكه‌وتن كه ئێستا گفتوگۆی به‌رده‌وام له‌نێوانیاندا هه‌یه، ڕاسته‌وخۆ فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌توانن سودمه‌ندبن له‌كۆی قه‌رزه‌كانی بانكی ناوه‌ندی عیراق".
سه‌باره‌ت به‌واده‌ی سودمه‌ندبونیش له‌و قه‌رزانه، ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید بە سپی راگەیاند "واده‌كه په‌یوه‌سته به‌ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان حه‌یده‌ر عه‌بادی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان".
ئەحمەد حاجی رەشید جۆری قەرزەکان ئاشکرا دەکات و دەڵێت "هه‌ریه‌ك له‌قه‌رزی كڕینی ئۆتۆمبێل، نیشته‌جێبون و خانوبه‌ره، بواره‌كانی پیشه‌سازی، كشتوكاڵی ده‌درێته فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان".
ئەوە لە کاتێکدایە کە هەردوو لایەنی بەغداو هەرێم ئاماژە بۆ نزیکبوونەوە لە رێککەوتن دەکەن.