مامۆستایانى ناڕازیی گهرمیان ڕایانگەیاند، سبەی لە قەزای کەلار گردبوونەوە ئەنجام دەدەن و ئامانجی گردبوونەوەکەشیان ئاشکرادەکەن.
بەگوێرەی ڕاگهیهندراوێكى دهستهى مامۆستایانى ناڕازیی گهرمیان سبهى یهكشهممه كاتژمێر 4ى ئێواره، لهبەردەم قوتابخانهى لهیلا قاسم لهناو بازارى قەزای كهلار گردبوونهوه ئەنجام دەدەن.
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، هۆكارى گردبونهوهكهیان بۆ بەگژاچونەوەى ئەو هەوڵانەیه كه دەدرێت بۆ شكاندنى بایكۆت و دەستپێكردنەوەى دەوام بەبێ جێبەجێكردنى داواكاريەكانیان.
مامۆستایانى ناڕازیی گهرمیان ڕاشیانگەیاند "سورین لەسەر داواکاریەکانمان و کوڵ نادەین و خۆڕاگرین هەتا مافەکانمان بەدەست دێنین".
بەهۆی پاشەکەوتکردن و دواکەوتنی موچەوە، زۆرێک لە مامۆستایان لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەرین بایکۆتی دەوامیان کردوە و بەشێکیش لە مامۆستایان گەڕاونەتەوە هۆڵەکانی خوێندن.