خۆپیشاندەرانی کورد لە بەریتانیا و لەشاری مانجستەر چەندان رێگای هاتوچۆی میترۆی شارەکەیان راگرت.
چالاکوانانی خۆپیشاندەران لە تۆڕی کۆمەلآیەتی فەیسبووک بلآویان کردۆتەوە کە ١٨ هێڵی میترۆیان راگرتووە.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، کوردانی نیشتەجێی شارەکانی ناوەڕاستی بەریتانیا لە شاری مانجستەر کۆبوونە و بەڕێپێوان و پاشان چوونە نێو وێستگەی شەمەندەفەری شارەکەوە و خاوەنداریان لە عەفرین کرد و بەتوندی سەرکۆنەی هێرشە داگیرکارییەکانی تورکیا و بێدەنگی بەیتانیا و دەوڵەتانی جیهانیان کرد بەرامبەر بە عەفرین و داوای هەڵوێستیان لێکردن.
کوردان بە چالاکییەکەیان، بە لەندەنی پایتەخت و بیرمنگهام و مانجستەرەوە ڕێگای هاتووچۆی ترێنی ۱٨ گەورە شاری بەریتانیایان داخست. لە ئێستاشدا چالاکییکە بەردەوامە.
وا بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١١ یا ئازار لە ٥١ پایتەخت و شاری گەورەی ئەوروپی کوردان دژی لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر عفرین خۆپیشاندان سازبکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە کە شەوی رابردوو لە سەر داوای کەجەکە لە چەندان پایتەختی جیهانی خۆپیشاندانی گەورە بەڕێوەچوو.