كه‌مێك پێش ئێستا فڕۆكه جه‌نگییه‌كان چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان له ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی مه‌خموور بۆردومان كرد.
میدیاکانی پارتی لەزاری سەرچاوەیەکی ئەمنیەوە بڵاویانکردەوە كاتژمێر 7:30 خوله‌كی ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه11ی ئازاری 2018 چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی چه‌ند شوێنێكان له ناوچه‌ی "گه‌لی عه‌لیه ڕه‌ش" له بناری چیای قه‌ره‌چووخ له سنووری شارۆچكه‌ی مه‌خموور بۆردومان كردووه ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونی جموجۆڵی چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له ناوچه‌كه
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه چه‌ند رۆژێكه چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچه‌یه‌ی كه ئه‌مشه‌و بۆردومان كراوه جموجۆڵییان هه‌یه و به‌هۆی ئه‌و بۆردومانه‌ی ئه‌مشه‌وه‌وه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش كوژراون و به‌ڵام ئاماری ته‌واوی كوژراوه‌كان نه‌زانراوه
له‌دوای ئازادكردنی شاری مووسڵ له ده‌ست ڕێكخراوی داعش بۆ یه‌كه‌مجار فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی مه‌خموور بۆردومان ده‌كه‌ن.