لە گوندێکی سنوری قەزای بەردەڕەش، پیاوێك دەستڕێژى گولەى لە ئەندامانی خێزانەكەی کرد و هاوسەرەكەی و کوڕێکى کوژران و کوڕێکى دیکەش دیکەشى بریندار بوو.
كاتژمێر ١ی پاش نیوەڕۆی رۆژى شەممە روویدا و تەرمی دایك و كوڕەکە رەوانەی پزیشكی دادوەرى دهۆك كران و بریندارەكەش بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە.
دواى رووداوەکە، بنکەی پۆلیسی ناحیەی رۆڤیا پەڕاوی لێکۆڵینەوەى بۆ ڕووداوەکە کردەوە بەپێ مادەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقى.
هێمن سلێمان بەرپرسی پەیوەندی و راگەیاندنی پۆلیسی دهۆك لەلاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک ئاماژەى بەوەکردووە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئەو كەسەی تاوانەکەى ئەنجامداوە نەخۆشی دەرونی هەبووە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو پیاوە تەمەنی ٥٠ ساڵە و ئەو کوڕەى کە کوژراوە تەمەنى ١٣ ساڵە و کوڕەکەی دیکەشی کە بریندار بووە تەمەنی ١١ ساڵە.