ته‌ندروستی ڕانیه ژماره‌ی قوربانیانی شه‌ڕه‌كه‌ی ناحیه‌ی حاجیاوای ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕینی ئاشكراكرد و هێزێکی ئەمنیش براوەتە ناوچەکە
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌ناحیه‌ی حاجیاوا له‌ئه‌نجامی دروستبوونی شه‌ڕ له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا، حه‌وت كه‌س كوژران‌و زیاتر له 15 كه‌سیش بریندار بوون.
شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین له‌باره‌ی ئه‌و ڕووداوه‌وه ئاشكرایكرد، "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شه‌ممه لەنێو بازاڕی حاجیاوا لەبەرامبەر فەرمانگەی کارەبای کۆن، دەستڕێژی گولە لە کەسێک کرا، بەهۆیەوە كه‌سه‌كه گیانی لەدەستدا".
له‌پاش ئه‌و ڕووداوه‌ش گرژییه‌كان فراوانبوون‌و له‌گوندی كڵاوسور له‌چوارقوڕنه دوو هاوڵاتی دیكه كوژران.
پێشتریش شایەتحاڵێک بۆ "سپی میدیا" ئەوەی ئاشکراکرد "دوای ئەوەی هاوڵاتیەک کوژرا لەحاجیاوا کە خەلکی گوندی کلاوسورانە سەربەناحیەی چوارقورنەیە کەسوکارەکەی دەزانن کەکورەکیان کوژراوە ئەوانیش هێرش دەکەنە سەر ئەو ماڵە بۆ ئەوەی تۆلەی خۆیان بکەنەوە".
شایەتحاڵەکە وتیشی "بەڵام جارێکی تریش دەکەونە کەمینی ئەوان و دووکەسی تریان دەکوژێن و دوو کەسی تریش بریندار دەبن".
هەروەها بەگوێرەی زانیاریەکان له‌ئێستادا هێزێكی ئه‌منی به‌ره‌و ناوچه‌كه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ڕه‌وشه‌كه ڕه‌وانه‌كراوه، كه له‌نێویاندا دژه‌تیرۆر هه‌یه.