كارمەندانی تەندروستی بایكۆتی دەوامیانكرد

كارمەندانی تەندروستی سلێمانی و هەڵەبجە و ڕانیە و كۆیە و كەلار بەهۆی پێنەدانی موچەی تەواوەتی مانگرتنیان ڕاگەیاند و بڕیاریانداوە بایكۆتی كارەكانیان بكەن.

لێپرسراوی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی بە رۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، هەوڵ دەدەن مانگرتنەكەیان بكەنە سەرتاسەری و داوا لە سەرجەم نەخۆشخانەكانی سنوری سلێمانی دەكەن مانگرتن ڕابگەیەنن.

كارمەندانی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانیش ڕایانگەیاند، بەردەوام دەبن لە مانگرتن تا ئەو كاتەی بە ئامانجەكانیان دەگەن و دەڵێن "ئەمڕۆ چەند نەخۆشێكیان جواب كردووە و چارەسەری پزیشكییان بۆ نەكردوون."

هاوكات كارمەندانی ژمارەیەك لە نەخۆشخانەكانی هەڵەبجە و ڕانیە و كۆیە مانگرتنیان ڕاگەیاند و نەچوونە سەر كارەكانیان.

ئەمەش دوای ئەوە دێت كە پێشتر حكومەتی عێراق بڕیاریدابوو بە بێ پاشەكەوتی موچە، موچەی فەرمانبەرانی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی هەرێمی كوردستان دابەش بكات.




PM:12:36:19/03/2018