حاکم شێخ لەتیف: میلەتی کورد میلەتێکی هیچە

حاکم شێخ لەتیف مستەفا پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان دەڵێت " کورد میلەتێکی هیچە".

لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، حاکم شێخ لەتیف مستەفا دەڵێت " تا گەندەڵ بی خەڵک بە پیاوترت ئەزانن، تا خائین بیت زیاتر چەپڵەت بۆ لێئەدەن".

ناوبراو لە درێژەی نووسینەکەیدا دەڵێت " هەر دەرفەتێکی حوکمڕانیمان بۆ ھەڵکەوتبێ دەسەڵاتدارانمان لە جیاتی ئەوەی مشوری وڵات بخۆن دزی و گەندەڵی دەکەن و پارە کۆدەکەنەوە".

دەربارەی پەیوەندی سەرکردەکان و حیزبەکان لەگەڵ وڵاتانی داگیرکەری کوردستان دەڵێت " بەناو سەرکردەکان ئەوقاچانەی دوژمن ماچ دەکەن کە شەقمانی پێ تێھەڵدەدەن. ھەمو جیھان دژمان یەک دەگرێت کەچی خۆمانی گرگن ئەڵێی کەڵەشێری شامین دژ بە یەکتر پەڕوباڵی یەكتر دەکەین و بە ھیچ لەیەکتر خۆش نابین. لای دوژمن ڕێوی لای خۆمان شێرین".

لە کۆتایی نووسینەکەیدا حاکم لەتیف مستەفا دەڵێت "ھیچ نین و خۆمان زۆر پێ موھیمە. ھەر لە باووباپیرانمانەوە وابوین بۆیە نەبوین بە ھیچ".



PM:01:35:21/03/2018