گەرمیان...ماتۆڕسکیلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا

پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، دوێنێ شەو لەسەر رێگەی قەزای کەلار-ناحیەی رزگاری ماتۆڕسکیلێک وەرگەڕاوە و شۆفێرەکەی گیانی لە دەستداوە.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە ئاماژە بە ئەوە دەکات، درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لەسەر ڕێگای کەلار-ڕزگاری نزیک ئیدارەی گەرمیان، ماتۆڕسکیلێک کە دوو کەسی هەڵگرتبوو وەرگەڕا و لەئەنجامدا شۆفێرەکەی گیانی لە دەست داوە.

رونیشکردەوە، شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە ناوی (نەهرۆ دلێر جەمیل)ە و لەدایکبووی 1998دانیشتووی ناحییەی ڕزگاریە و تەرمەکەی ڕەوانەی بزیشکی دادوەری کەلار کراوە.

وتیشی، سەرنشینێکی ماتۆرسکیلەکە لە ئەنجامی ڕووداوەکە برینداربووە، دوای وەرگرتنی چارەسەر، لەئێستادا بریندارەکە بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکراوە.




PM:04:55:22/03/2018