لیژنه‌ی كاروباری ناوخۆ له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ره‌تیده‌كاته‌وه كه مۆڵه‌ت بۆ گردبوونه‌وه و خۆپیشاندان بۆ سبەی دووشه‌ممه وه‌رگیرابێت و خۆپیشاندەرانیش لە سزا ئاگادار دەکاتەوە.
بەگوێرەی راگه‌یه‌ندراوێكی لیژنه‌ی كاروباری ناوخۆیی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "سپی میدیا" كه‌وتووه تیایدا هاتووه "لیژنه‌ی کاروباری ناوخۆی پارێزگای ھەولێر ڕایدەگەینێت کە ھیچ داواکاریەک بۆ گردبوونەوە یان خۆپیشاندان بۆ سبەی دووشەممە یان ڕۆژانی تر پێشکەش نەکراوە بۆ وەرگرتنی مۆڵەت".
ده‌شڵێت "ھەرکەس و لایەنێک بانگەشەی ئەوە بکات ڕاست نیەو پێچەوانەی ماددەی چوارەمی یاسای ژمارە (١١ ) ی ساڵی ٢٠١٠ ی ڕێکخستنی خۆپیشاندانی ھەرێمی کوردستانە کە دەبێت داواکاریی خۆپیشاندان لەلایەن لیژنەی سەرپەرشتیار پێش وادەی ئەنجامدانی بە ٤٨ کاتژمێر پێشکەش بە لایەنی پەیوەندیدار بکرێت".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ئەمڕۆ لە شاری هەولێر هاوشێوەی شار و شار و شارۆچکەکانیتر ئەنجامدرا و دەنگۆی ئەوە هەیە سبەی لە شاری ەولێر با هەمان شێوە خۆپیشاندان بەردەوامبێت