ژمارەیەک پارێزەر چوونە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر

ژمارەیەک لە پارێزەرانی خۆبەخش لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر کۆبوونەتەوە و داوای بینینی ئەو مامۆستا و چالاکە مەدەنییانە دەکەن کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون.

یەکێک لەو پارێزەرانە ڕاگەیاند، ئەوان لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێرن و دوای بینینی ئەو مامۆستا و چالاکانەی شاری هەولێر دەکەن کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون، بەڵام ڕێگەیان پێنادەن و پێیان ڕاگەیاندوون "بەمنزیکانە بە تەمای ئازادکردنیان مەبن".

ئەوەش لەکاتێکدایە بەهۆی ئەو خۆپیشاندانانەی ماوەی سێ ڕۆژە بەردەوامی هەیە هێزە ئەمنییەکان لە پارێزگانی دهۆک و هەولێر ژمارەیەک لە مامۆستا و چالاکی مەدەنییان دەستگیرکردووە، و دەستیشیانگرتووە بەسەر کەلوپەلی ڕۆژنامەوانی ڕۆژنامەنوساندا بۆئەوەی ڕێگری بکرێت لە گواستنەوەی ڕووداوەکان.




PM:08:15:27/03/2018