عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆران لە پەرلەمانی کوردستان وێنەی ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە کە لە شاری دهۆک هێرشیانکردەسەری.
عەڵی حەمە ساڵح نوسینێکی بڵاوکردۆتەوە و نوسیویەتی:
من چیم؟ ...
ئەمە دیمەنی ئەو بەڵتەجیانەیە ئەمڕۆ، هاتنە سەر ڕێگام لەنێوان ئامێدی و شیلادزێ، چەندجارێك ڕێگریاندەكرد، دواتر بەرد و یەلكەیان دەتەقاند..
من چیمكردووە؟ نەوتی وڵاتم دزیوە؟ پارەی وڵاتم بردووەتەدەر؟ خیانەتم لە خەڵك و خاك كردووە؟
بەردەوامم لە بەرگری لە مافی هاوڵاتیانم تاوەكو كۆتایی( ژیان و مردن لە پێناوچاكەی گشتی)
ئەگەر پارتی ئێوە نین؟ كێیە دێتە ڕێگام!