کەشناسی هەرێم خشته‌یه‌ك سه‌باره‌ت ڕودانی بومه‌له‌رزه بڵاوده‌كاته‌وه‌و ڕایدەگەیەنێت "شه‌وی ڕابردوو 12 بومه‌له‌رزه سنوری سلێمانی گرتۆته‌وه".
به‌گوێره‌ی خشته‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم شه‌وی ڕابردوو 12 بومه‌له‌رزه به‌پله‌ی جیاواز جیاواز له‌سنوری پارێزگای سلێمانی ڕویانداوه.
كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 28ی 3ی 2018 زنجیره‌یه‌ك بومه‌له‌رزه سنوری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی گرتۆته‌وه به‌پله‌و دوری جیاواز له‌سه‌نته‌ری پارێزگای سلێمانی، كه سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری داتا‌و سه‌نته‌ری ئه‌زمه‌ڕ دیاریكراون.