خشتەی سیستمی نوێی موچە ڕاگەیەندرا

ئەنجومەنی وەزیران سیستمی نوێی پاشەکەوتی موچەی پەسەند کرد و موچەی مانگی 12 بەم سیستمە نوێیە دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ 28ی 3ی 2018، بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، سیستمی كۆنی پاشەكەوت هەڵوەشێنرایەوەو سیستمی نوێی پەسەند كرد، و بەپێی سیستمە نوێیەكە، تاوەكو 400هەزار دینار هیچ پاشەكەوتێك لەموچە ناكرێت، رێژەی پاشەكەوتیش لەنێوان (10% بۆ 30%)دایە".

ئەوەی خوارەوەش بڕی لێبڕینە لە موچەی 400هەزار بەرەو سەر:

- 400 بۆ 499 هەزار دینار بڕی 10% لەموچەكەیان پاشەكەوت دەكرێت.

- 500 بۆ 599 هەزار دینار بڕی 15% لەموچەكەیان پاشەكەوت دەكرێت.

- 600 بۆ 699 هەزار دینار رێژەی 16% لەموچەكەیان پاشەكەوت دەكرێت.

- 700 بۆ 799 هەزار دینار  رێژەی 17% لەموچەكەیان پاشەكەوت دەكرێت.

- 800 بۆ 899 هەزار دینار رێژەی 18% لەموچەكەیان پاشەكەوت دەكرێت.

- 900 بۆ 999 دینار رێژەی 20% لەموچەكانیان پاشەكەوت دەكرێت.

- یەك ملیۆن بۆ یەك ملیۆن 499 هەزار دینار رێژەی 23% لەموچەكەیان پاشەكەوت دەكرێت.

- یەك ملیۆن و 500 هەزار بۆ یەک ملیۆن و 999 هەزار دینار رێژەی 25% لەموچەكانیان پاشەكەوت دەكرێت.

- 2 ملیۆن بۆ 3 ملیۆن دینار رێژەی 30% لەموچەكانیان پاشەكەوت دەكرێت.

هەر بەگوێرەی زانیاریەکان كەسوكاری شەهیدان و زیندانی سیاسی و خانەنشینان لەمەودا هەموو مانگێك موچە وەردەگرن، بەبێ ئەوەی پاشەكەوت لەموچەكەیان بكرێت.




PM:08:40:28/03/2018