بەشێک لە مامۆستایان و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی شاری هەولێر لە بایکۆت بەردەوامن و خۆپیشاندانیش دەستیپێکردۆتەوە.
لە بەرەبەیانى ئەمڕۆوە جارێکى دیکە گردبوونەوەو بایکۆتى ناڕەزایەتى پزیشکان و کارمەندانى تەندروستى و مامۆستایان لەهەولێر دەستیپێکردووەتەوە دژ بەسیستمى پاشەکەوتى موچە.
کارمەندانى نەخۆشخانەى هەولێرى فێرکارى بایکۆتى دەوامیان کردووەو بەشێک لە مامۆستایانى زانکۆ و پەیمانگاکانى هەولێریش لەبەردەم وەزارەتى خوێندنى باڵا گردبوونەتەوە.
ئەمڕۆ بۆ پێنجەمین ڕۆژ لەسەر یەک خۆپیشاندانى مامۆستایان و فەرمانبەران لە زۆرینەى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان دژ بە سیستمى پاشەکەوتى موچە دەستیپێکردووەتەوە.