ئەندامێکی حزبی دیموکرات لە سۆران کوژرا

ئەندامێکی دیکەی حزبی دیموکرات لە سۆران کوژراوە و بەرپرسێکی ئەو حزبەش دەڵێت، روداوەکە تیرۆر بووە.

محەمەد ساڵح، بەرپرسی پەیوەندییەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران حدکا بە میدیاکانی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ  کاتژمێر ٦ ئەندامێکیان بە ناوی ئەمیر ئەحمەدی لە خەودا لە قەزای سۆران  بە چەک تیۆر کراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، حاڵەتەکە پلان بۆداڕێژراوە بەو پێیەی لەو  ماڵەی کە ئەندامەکەیان تێدابووە چەندین کەسی دیکە هەبوون، بەڵام تەنیا ئەو بە ئامانج گیراوە.

ئەو بەرپرسەی حدکا ئاماژەی بەوەشکرد، ناتوانن هیچ لایەنێک بە تۆمەتی تیرۆرکردنی ئەندامەکەیان تۆمەتباربکەن بۆیە چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکان دەکەن.

وتیشی، ئەمیر ئەحمەد لە ناحییەی دارەتوو لە هەولێر نیشتەجێ بووە و  بەمەبستی سەردانی خزم و کەس و کاری چۆتە قەزای سۆران.

کوشتنی ئەو ئەندامەی دیموکرات لە کاتێکدایە، لە ماوەی ڕابروودا ئەندامێکی حدکا  و بەرپرسێکی حدک کوژران و ئەو دوو حزبەش ئێرانیان بە ئەنجامدانی تۆمەتبارکردوو




AM:10:19:30/03/2018