چالاکوانێکی بواری مافی مرۆڤ و دیار لە هەولێر نامەیەکی مەترسیداری بۆ دەنێردرێت کە ناوی چالاکوانە دیارەکانی هەولێری تێدایەو هەریەک لەوانەش تۆمەتێکی خراوەتە پاڵ.
شوان سابیر مافناس و چالاکوانی بواری مافەکانی مرۆڤ لە ئەکاونتی خۆی نامەیەکی لە کەسانێکی نادیارە بۆ نێردراوە کە بەمەترسی دەزانێت لەسەر ژیانی خۆی و هاوڕێکانی، بۆ هەر چالاکوانێکیش دەیان تۆمەتی سیاسی و کۆمەڵایەتیان بۆ هەڵبەستراوە.
شوان سابیر لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نامەکەی بڵاوکردۆتەوەو نووسیوویەتی "
هاوڕێیان ئهوه وێنهیهكی ئهو نامه ههڕهشانهیه كه بۆم هاتووه ... بۆیه سهلامهتی خۆم و كهس و كارم له ملی دهزگا ئهمنییهكانی ههولێره".
لەو نامەیەدا ناوی ئەو چالاکوانانەی کە هاتووە بە "تێکدەرو مخەریبەکانی" هەولێر ناو زەدی کردوون و، تیایدا هاتووە"
ئێوە خوێنی خۆتان و منداڵە کانتان کەسە نزیکەکانتان لە ئەستۆی کارەکانی خۆتانەوەیە، گومانی تێدا نییە ئێوە بەدەستی ئیران و عبادی و بەپاڵپشتی هێزە دەرەکیەکان ئەتانەوێت ئارامی هەولێر تێکبدەن! کە لەسەرتان ناچێ؟
ئێمە کۆمەڵیک گەنجی دڵسۆزی ئەم شارە, ئاگادارتان ئەکەینەوە کە دەست لەو کارە هەڵگرن ئەگەر نا رەحم بەکەستان و منداڵەکانتان ناکەین".
ناوی ئەو "تێكدەرو گێرە شێوینانە بڵاو دەکەینەوە ئێوەش" بیانناسن:
١- مسعود عبدالخالق
٢- قادر نادر لەسوێد ئەژی
٣- ملا ئیدریس کاریتانی ملای مزگەوت بووە
٤- علی سیاسی
٥- شوان صابر گەردی
٦- هێمن فرید
٧- کاردو محمد
٨ هیوا سید سلیم
٩- رعد رفعت
١٠- شێروان شێروانی
١١-هێمن مامەند
١٢-ئومێد ئەحمەد
١٣- نیاز عبداللە
١٤ -کمال چۆمانی
١٥- فەرمان رەشاد
١٦ -بڕوا ستار
١٧-یوسف عوسمان عزیز
١٨ بەشدار حسن
١٩-رەنجدەر گڕاوی
٢٠-رێبین صباح
٢١- شهرام نامیق
٢٢- شیرزاد مامە
٢٣-کامران محمد.
٢٤- محمد گەردی
٢٥ - تارا حسێن
٢٦-هەنگاو هاشم
٢٧-یاسا ئاکۆیی
٢٨- هاوڕێ کوردی
٢٩- بەشدار عوسمان
لەنامەکەدا دەیان توانای ناشرین کۆمەڵایەتی و سیاسی خراونەتە پاڵ ئەم چالاکوانانە کە زۆربەیان دانیشتووی هەولێر و دهۆکن، یان خەڵکی ئەوێن و لە ئەوروپا دەژین.