خۆپیشاندانی ئەمڕۆی سلێمانی رووداوی تازە بەخۆیەوە دەبینێت و ژمارەیەک لە هێزەکانی ناوخۆ چوونە پاڵ خۆپیشاندەران.
ئەو خۆپیشاندەرە نوێیانەی لە هێزەکانی ناوخۆ کە چوونەتە پاڵ ئاپۆڕای خۆپیشاندەرانەوە لەسلێمانی کە بەجلە پۆلیسیەکانیانەوە هاتوون، زیاتر پاسەوانی بەرپرسان و بارەگا و دەزگاکانن، کە سیستەمی پاشکەوتی مووچە ئەوانیشی گرتۆتەوە.
ئەمڕۆ هەفتەیەک بەسەر خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمدا تێپەڕدەبێت، تا ئێستا هیچ ئاسۆیەک دیار نییە بۆ کۆتایی هێنان بەم خۆپیشاندانانە بەتایبەتی لەناوچەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕین و گەرمیان.
چوار شەممەی رابردوو حکومەتی هەرێم بە بڕیارێک بڕی کەمکردنەوەی پاشکەوتی مووچەی بۆ لە ٣٠% کەمکردەوەو ئەو فەرمانبەرە پلە نزمەکانیش تا ٤٠٠ هەزار دینار هیچیان لێ نابڕدرێت.