نه‌خۆشخانه‌ى گشتى شه‌هید ڕه‌ئوف به‌گ له شاره‌زوور له كۆتایی به بایكۆتى ده‌وام هێنا و له سبه‌ینێوه ده‌وامى فه‌رمى له نه‌خۆشخانه‌كه‌دا ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
نه‌خۆشخانه‌كه، له ئاگادارییه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى بۆ "سپی میدیا" نێردراوه، ڕایده‌گه‌یه‌نێت "سه‌رجه‌م پزیشك و كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌كه‌مان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه سبه‌ى یه‌كشه‌ممه 1/4/2018 ده‌وامى فه‌رمى له نه‌خۆشخانه‌كه‌مان ده‌ستپێده‌كاته‌وه".
ئەوەش لەکاتێکدایە مامۆستایان و تەندروستکارانی سلێمانى و زۆرینەى ناوچەکانى تر‌ى هەرێم هاوشان لەگەڵ فەرمانبەران ماوەى چەند ڕۆژێکە دژ بە سیستمى پاشەکەوتى موچە دەستیان بە خۆپیشاندانى ناڕەزایەتى کردووەو داواى لابردنى یەکجارى پاشەکەوتى موچە دەکەن.