پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بومەلەرزە لە بەشێكی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕوویدا و هاووڵاتییان هەستیانپێكردووە.
ماڵپەڕی (www.emsc-csem.org)ی تایبەت بە پێوانی بومەلەرزە بڵاویكردووەتەوە، بومەلەرزەكە كاتژمێر 10.36 خولەك لە ناوچە سنورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕوویداوە، و گوڕەكەی "4.5” پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر.
ئاشكراشیكردووە، چەقی بومەلەرزەكە ناوچەیەكی سەر بە سەرپێلی زەهاوی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە.
هەروەك بومەلەرزەكەی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی زۆری گوڕەكەیەوە لەلایەن زۆرینەی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستانەوە هەستیپێكراوە.