مامۆستایانی ناڕازی دهۆک لهسهر شاخ كۆنگرهی ڕۆژنامهوانیان ساز كرد و دەڵێن "بەردەوامین لە بایکۆت".
كهمێك پێش ئێستا مامۆستایانی ناڕازی دهۆك لهسهر شاخ كۆنگرهی ڕۆژنامهوانی ساز كرد و ڕایدەگەیەنن "مامۆستایان له زۆربهی قوتابخانهكاندا بهردهوامن له بایكۆت".
بەگوێرەی زانیاریەکان بههۆی ڕێگری ئاسایشهوه لە دهۆک و قەزای سیمێڵ مامۆستایانی ناڕازی نەیانتوانیوە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سازبکەن و بەو هۆیەوە چونەتە سەر شاخ.
زیاتر لە هەفتەیەکە ناڕەزایی و خۆپیشاندانی مامۆستایان و سەرجەم چین و توێژەکان لە شارو شارۆچکەکانی هەرێم بەردەوامە و داوای هەڵوەشاننەوەی سیستمی پاشەکەوتی موچە دەکەن