پەروەردەى ڕۆژهەڵات ڕایگەیاند بەڕێوەبەرانى خوێندنگەکان بە کۆى دەنگ بڕیاریاندا کۆتایى بە بایکۆتى خوێندن بهێنن.
پەروەردەى ڕۆژهەڵات ڕاشیگەیاندووە، لەدوای "کۆبوونەوەى بەڕێوەبەری پەروەردەى ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و سەرپەرشتیاران و بەڕێوەبەری خوێندنگاکان بە کۆى دەنگ بڕیاریاندا کۆتایى بە بایکۆتى خوێندن بهێنن و بەردەوامبن لە پرۆسەى خوێندن".
ئاماژەى بەوەشکردووە ، بەڕێوەبەرەکان داوایانکردووە ئەو بەڵێنەى حکومەت و بەرپرسانى پەروەردە داویانە بە مامۆستایان بە دابەشکردنى مووچە و شایستە داراییەکانى مامۆستایان بە خشتەى نوێى پاشەکەوت بە زووترین کات جێبەجێبکرێت.
هاوکات هەر ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکیدا، لقی سلێمانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کۆتایی بایکۆتی ڕاگەیاند و چوار مەرجی خستە بەردەم حکومەت.
لە هەفتەی ڕابردوو بەهۆی بەردەوامبوونى سیستمى پاشەکەوت خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە هەرێم ئەنجامدرا و لە زۆربەى شارەکان پرۆسەى پەروەردە و کەرتی تەندروستى بایکۆتی کارەکانیان کرد.