بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌بێ راده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێم ناتوانێت پاره ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكات و، كێشه‌ی یاسایی بۆ دروست ده‌بێت.
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ كه‌ناڵی خه‌ندان " دوای ئه‌وه‌ی یاسای بودجه بڵاوكرایه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت و كه‌س ناتوانێت لێی لابدات، ئه‌وه‌ی له بودجه هاتووه، عه‌بادی ناتوانێت پاره بنێرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی نه‌وت راده‌ستی سۆمۆ بكرێت، جگه له داهاته فیدراڵییه‌كان كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ عێراق".
بڕیاردەری لیژنەی دارایی وتیشی " سەرۆک وەزیرانی عێراق هیچ شێوه‌یه‌ك رازی نه‌بووه پاره بداته حكومه‌تی هه‌رێم و رازیش نه‌بووه هه‌رێم به سه‌ربه‌خۆ نه‌وت بفرۆشێت،"عه‌بادی ئه‌م موفاجه‌ئه‌یه ده‌كات له‌به‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه سیاسییه‌ی كه كردوویه‌تی".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه پێشتر حكومه‌تی عێراق، سه‌رقاڵی پرۆسه‌ی وردبینی لیستی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بوو، به‌ڵام دواتر پاره‌كه راده‌ستی هه‌رێم كرا، حاجی ره‌شید وتی"عه‌بادی بۆخۆشی ئه‌وه‌ی ده‌زانی ماوه‌ی چوار مانگ بوو سه‌رقاڵی وردبینییه، بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه حه‌یده‌ر عه‌بادی ململانێیه‌كی سیاسی قورسی هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی به‌رامبه‌ر، بۆیه په‌نای بۆ كورد هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه ببێـته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیران".