بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەڵەبجە مامۆستایان و بەڕێوەبەرەکان و خوێندکارانی ئاگادار کردەوە کە شەممەی داهاتوو بەفەرمی دەستدەکرێتەوە بە دەوام لە قوتابخانە و خوێندنگەکاندا.
سۆران عومەر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا رایگەیاند " ئەمڕۆ چەکی مووچەی مانگی یهك دابەشدەکرێت و بەڕێوەبەرەکان سەرقاڵی ئەوەن ئەمڕۆ مووچە دابەش بکەن و رۆژی شەممەش دەستبکەنەوە بە دەوام".
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەڵەنجە وتیشی "ئومێد دەکەین ئەو ماوە کەمەی ماوە لە دەوام پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن بخەینەوە سەر رێچکە ڤاستەکەی خۆی".
گەیشتنی مووچەی مامۆستایان بەو شارە لە کاتێکدایە کە فەرمانبەرانی بانک مانیانگرتووەو دەوام ناکەن.
لە پشووی نیوەی ساڵەوە کە ١٥ کانونی دووەمە بایکۆت لە ناوچەکانی سەوز و شین دەستیپێکردووە، ئێستا لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامدا ماوەیەکی زۆر کەمی خوێندن ماوە.