وەزارەتى دارایی عێراق بڕیارى بڕینى ئەو ڕێژەیەى موچەى هەڵوەشاندەوە کە لە ساڵی ڕابردوودا لە سەرجەم فەرمانبەران دەبڕدرا.
به پێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری عێراق کە وێنەیەکى دەست "سپی میدیا" کەوتووە هاتووە، برینی ۳.٨ % له مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی و ده‌رماڵه‌كان هه‌ڵوه‌شاوەتەوە کە ساڵی ڕابردوو بە یاسا و لەناو بوودجەدا جێگیر کرابوو.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە ئەو مووچانەی فه‌رمانبه‌ران کە له رێكه‌وتی (١-١-٢٠١٨ تاكو ٣١-٣-٢٠١٨ ) بڕدراون، قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه.
لەنوسراوەکەى وەزارەتى دارایی عێراق ئەوەش ئاشکراکراوە، بڕینى بەشێکى موچەى فەرمانبەران بۆ پاڵپشتی هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی و ئاوارەکان بووەو به پێى ئه‌م نوسراوه له‌مانگی نیسانى ٢٠١٨ نابڕدرێت و زیاد ده‌بێته سه‌ر مووچه‌ی هه‌موو كارمه‌ندێكی سه‌ر به حكومه‌تی ناوەندی .
ئەم بڕیارە ئەو فەرمانبەرانەش دەگرێتەوە کە لە هەرێمى کوردستانن و لەو فەرمانگانە دەوام دەکەن کە سەر بە حکومەتى عێراقن و موچەیان لە بەغداوە بۆ دێت.