کۆمەڵێک ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری فریاکەوتن پەیامێک بڵاودەکەنەوە و داوای گێڕانەوەی مافەکانیان دەکەن.
ئەو ئەفسەرانە لە پەیامێکدا کە وێنەیەکیان بۆ "سپی میدیا" ناردووە داوا لە سەرۆکایەتی حکومەت و وەزارەتی پێشمەرگە دەکەن کە بەپەلە بەدەم داواکانیانەوە بێن و مافەکانیان بۆ بگێڕنەوە.
دەقی پەیامەکە:
پەیامێکی بە پەلە بۆ گێڕانەوەی مافەکانمان
بۆسەرۆک وەزیران بەڕێز نیچیرڤان بارزانی
جێگر سەرۆک وەزیران بەڕێز قوباد تاڵەبانی
بەڕێز وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت
بابەت : پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەران
دوای ئەوەی سەرۆکایەتی هەرێم دەسەڵاتەکانی گوازراوەتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بە تایبەت پلەبەرزکردنەوەی (ترقیە)ئەفسەران ئێمە کۆمەڵێک ئەفسەرین کە یەکەکانمان لە خوارەوە ئاماژەی پێکراوەکەبەشێک مان دەبوو دوو ساڵ و بەشێکی ترمان ساڵ و نیوێک پێشتر پلەکانمان بەرزبکرێتەوە بەڵام تائێستا هیچ کارێک نەکراوە لە وەزارەتی پێشمەرەگە ڕاگیراوە کاری لە سەر نەکراوە ،بۆیە داواکرین لە وەزیاتر گیان فیدای و ماندبوونی ئەفسەرانی پێشمەرگە لە بری پاداشت سزا نەدرێن و بەڵکو تەنها مافەکانمان بدەنەوە.
داواکارین لە بەڕێزتان بە زووترین کات مافەکانمان بۆ بگێڕنەوە.
خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ۲۱/۳/۲٠۱٦
خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ۱۱/۹/۲٠۱٦
خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ۲۱/۳/۲٠۱۷
خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ۱۱/۹/۲٠۱۷
دواکاران
۱_ ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە
۲_ ئەفسەرانی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتن
۳_ئەفسەرانی پێشمەرگەی زێرەڤانی
٤_ئەفسەرانی پێشمەرگە لە یەکە کانی ۸٠
٥_ئەفسەرانی پێشمەرگە لە یەکە کانی ۷٠